مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه به سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته وڵاتی ئیمارات، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئیماراتیش ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئیماره‌تی ئه‌بوزه‌بییه‌وه پێشوازیی له بارزانی كراوه، ئاژانسه‌كه ئاشكراشیكردوه، بارزانی هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سودان و تاتارستان و چیچان و سربیا و چه‌ند وڵاتێكی تر بۆ بینینی چالاكییه‌كانی پێشبڕكێی فۆرمۆلا وه‌ن گه‌یشتوه‌ته ئه‌بوزه‌بی. رۆژی هه‌ینی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات.. له‌و كاته‌دا سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئیمارات بكات رایگه‌یاند، به بانگهێشتی جێنشینی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات و چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت.. دوا به‌دوای ئه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئیمارات وای دوو رۆژ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئیمارات، له هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاند محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی پێشوازی له مه‌سعود بارزانی كردوه كه به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له چالاكییه‌كانی پێشبڕكێی فۆرمۆلا وه‌ن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌كه‌ی كردوه كه له یاریگای مورسی یاسی ئه‌بو زه‌بی ده‌ستپێده‌كات.. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێكه‌شدا ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئیمارات رایگه‌یاند، جگه له مه‌سعود بارزانی، ڕۆستم مینیخانۆڤ سه‌رۆك كۆماری تاتارستان، پۆڵ كاگامه سه‌رۆكی رواندا، ڕه‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ سه‌رۆكی چیچان، بیمی ئۆسیانگۆ جێگری سه‌رۆك كۆماری نایجیریا و ئه‌لكسه‌نده‌ر فۆسیچ سه‌رۆك وه‌زیرانی سربیا و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی سودان ئاماده‌ی بینینی پێشبڕكێكه بوون. ساڵی ڕابردووش له‌م كاته‌داو مه‌سعود بارزانی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بۆ بینینی پێشبڕكێكانی فۆرمۆلاوه‌ن سه‌ردانی ئیماراتی كرد.. هه‌رچه‌نده ئاژانسه‌كانی ئیمارات ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رزانیان خستوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نافه‌رمیی پێده‌چێت سه‌ردانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به پرسی كۆمپانیای دانه‌غازه‌وه هه‌بێت، كه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ساڵی رابردوو له دادگای له‌نده‌ن به سكاڵایه‌ك دوو ملیار دۆلاری له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم برده‌وه‌و ئێستاش سكاڵایه‌كی تری له هه‌مان دادگا هه‌یه‌و داوای 11 ملیار دۆلاری تر له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات...